یانەی بایەڕن میونشین سەبارەت بە کڕینەوەی یەکجارەکی کۆتینیۆ بڕیاری خۆی دا

 

یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی سەبارەت بە داهاتووی (فیلیپ کۆتینیۆ)ی ئەستێرەی بارسێلۆنا و کڕینەوەی یەکجارەکی یاریزانەکە بڕیارەکەی خۆی دا.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بایەڕن میونشین دوای ساڵێک لە خواستنی (فیلیب کۆتینیۆ) بەبری 8.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە بە 120 ملیۆن یۆرۆ نایەوێت یاریزانە بەڕازیلییەکە بەفەرمی بکڕێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە کۆتینیۆ نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە شایەنی ئەوە بێت 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی سەرف بکرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە کە دوای تەواو بوونی وادەی خواستنی یاریزانە بەڕازیلیەکە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا و لە ژێر سەرپەرشتی کیکی سیتین مەشق دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە، کۆتینیۆ پێشتر بە بری 150 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیڤەرپوول پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام لەگەڵ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری پێشوو نەیتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکات، ئێستاش دوای لادانی ڕاهێنەر و هاتنی سیتین پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close