زێدان باسی هەزار تۆپ گواستنەوەکەی بارسێلۆنا دەکات و وەڵامی مباپیش دەداتەوە

 

لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرانبەر یانەی سالامینکا لە میانەی جامی شای ئیسپانیا (زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید باسی شێوازی یاریکردنی ڕاهێنەری بارسێلۆنای کرد و هەروەها وەڵامی ستایشەکە یکیلیان مباپێی دایەوە.

زیزۆ لە پرێس کۆنفرانسەکە سەرەتا سەبارەت بە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر شێوازی کیکی سیتین، ڕاهێنەری بارسێلۆنا و ئەنجامدانی زیاتر لە 1000 گواستنەوەی تۆپ بەرانبەر بە گراناتا گوتی” ئێستا ئەوان زیاتر پشت بە گواستنەوەی زیاتر و خێرای تۆپ دەبەستن، هەر ڕاهێنەرێک ئازادە ئەو شێوازە هەڵبژێرێت کە دەزانێت بەهۆیەوە سەرکەوتوو دەبێت، ئەوان شێوازی خۆیان هەیە و ئێمەش لە یاری کردن شێوازی تایبەت بەخۆمانمان هەیە”.

دەربارەی ستایشی کیلیان مباپێ کە گوتبووی زێدان نموونەی باڵای من بووە و هەموو منداڵێکی فەرنسی پێی سەرسام بووە، زێدان گوتی “بەڵێ من و چەندین یاریزانی دیکە بۆ زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ نموونەی باڵا بووین، ئێستا ئەویش بووەتە نموونەی باڵا بۆ یاریزانانی ئەو سەردەمە “.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە ئەمڕۆ ڕیال مەدرید لە میانەی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانیە سالامینکا ببێتەوە، یارییەکەش چوون و هاتنی تێدا نییە و تەنها یەک یارییە بە یەکسانبوون دەچێتە کاتی زیاد کراو و لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close