نرخی ئەو یانەیەی لە جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە کەمترە لە مووچەی مانگی یاریزانێکی ریال مەدرید!

ئەو یانەیەی سبەی لە جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە، نرخەکەی کەمترە لە سێ ملیۆن یۆرۆ، واتە کەمترە لە مووچەی یاریزانێکی ریال مەدرید.

یانەی یونیۆنیستاس سالامانکای ئیسپانی کە یانەیەکی پلە سێیە سبەی چوارشەممە لە قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگا بچکۆڵانەکەی میوانداریی ریال مەدرید دەکات، کە یانەکە ساڵی 2013 لەلایەن چەند هاندەرێکەوە دروستکراوە.

گەرچی ریال مەدرید پێشنیاری کرد یارییەکە بگوازرێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و سەرجەم داهاتی یارییەکە بۆ سالامانکا بێت، بەڵام یانەکە رەتیکردەوە پێداگیریی کرد یارییەکە لە یاریگاکەی بکرێت کە تەنیا توانای لەخۆگرتنی چوار هەزار هاندەری هەیە.

میگێل ئانخێلی سەرۆکی یانەی سالامانکا کە خۆبەخشانە یانەکە بەڕێوە دەبات هەفتەیەکە لە کارەکەی مۆڵەتی وەرگرتووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی رێکخستن و ئامادەکردنی یاریگای یانەکەی بکات بۆ پێشوازیکردن لە ریال مەدرید.

ئەمڕۆ بەهۆی بەرفر بارینەوە یاریگاکە بە تەواوی سپی پۆشیوە، یاریزانان و هاندەرانی یانەکەش بەخۆیان ئەرکی پاککردنەوە و رێکخستنی یاریگاکەیان لەئەستۆدایە و بەیەکەوە چەند رۆژێکە خەریکی رێکخستنی یاریگاکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close