بارسێلۆنا گۆڵکارێکی دیاریی ئەوروپا دەکاتە شوێنگرەوەی سوارێز

بارسێلۆنای ئیسپانی دوای لە دەستدانی جامی سووپەری ئیسپانی، هەوڵێکی ناخۆشی پێگەیشت بە پێکانی لویس سوارێز و لە ئێستادا ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت شوێنی هێرشبەرەکەیان بە گۆڵکارێکی باش پر بکەنەوە و بۆ ئەمەش، گۆڵکارێکی دیاریی ئەوروپایان کردووەتە ئامانج.

پێگەی گۆڵی جیهانی بڵاوکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و یاریزانی لایپزیکی ئەو وڵاتە بگوازێتەوە کامپ نوو، کە ئەو یاریزانە لەم وەرزە بە 20گۆڵ لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشن، پلەی یەکەمی ریزبەند گۆڵکارانیان گرتووە، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستەوەی ئەو یاریزانە لاوە بخاتە گەر.

ڤێرنەری ئەڵمانی رۆژ دوای رۆژ ئاستی لە بەرەو پێشچون دایە و ئێستاش چەندین یانەی دیاریی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی ددەن، لەوانەش بارسێلۆنا، مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول، لە هاوینی رابڕدووش ریال مەدرید بە رژدی لە دوای گواستنەوەی بوو، بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتووبن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close