ناوبژیوانی یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرانبەر ڤالەنسیا نیگەرانی دروست دەکات

 

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانانی گەڕی داهاتووی لیگای ئیسپانیای ئاشکرا کردو ناوبژیوانی یاری داهاتووی بلووگراناش بەرانبەر ڤالەنسیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی نیگارانی لای یانەی بارسێلۆنا و هاندەرانی دروستکردوە.

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا (جیل مانزانۆ)ی وەک ناوبژیوانی سەرەکی بۆ ئەو یارییە دیاری کردوە، ئەو ناوبژیوانەش لای کەتەلۆنییەکان پەسند نییە و هەمیشە بە دۆستی مەدریدییەکان باسی دەکرێت، بەگوێرەی میدیاکانی کەتەلۆنیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دیاری کردنی مانزانۆ بۆ ئەو یارییە هەستیار و قورسە نیگەرانی زۆر لای بەرپرسان و هەوادارانی یانەکە دروست کردوە لەبەر ئەوەی مانزانۆ لە زۆربەی یارییەکانی بارسا بە شێوەیەکی زۆر کارتی زەرد و سوور بە ڕووی یاریزاناین بارسا بەرو دەکاتەوە و یەکێکە لەو ناوبژیوانانەی زۆرترین کارتی ڕەنگاو ڕەنگی بەرانبەر بارسا دەکردوە.

جێی ئاماژەیە بارسێلۆنا کە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ڕیال مەدرید پێشەنگی لیگای گرتوە، لە گەڕی داهاتووی لیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەسەر یاریگای میستایا بەرانبەر ڤالەنسیا یاری دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close