فەرمی.. بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆ کرد

دوای چەند کاتژمێرێک لە گرێبەستەکەی ڕیال مەدرید لەگەڵ (خیسۆس ڕێنیر) یانەی بارسێلۆناش لە لایەن خۆیەوە گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ هێرشبەرێک بە میدیاکان ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە بارسێلۆنا گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ (ڕای ماناج) هێرشبەری یانەی باسیتی پلەی دووی ئیسپانیا واژۆ کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکە یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە و بۆ سێ ساڵ گرێبەستی واژۆ کردوە بەڵام یاریزانەکە لە ئێستادا پەیوەندی بە تیپی دووەمی بارسێلۆنا دەکات، کە بە بارسێلۆنا b ناسراوە.

جێی ئاماژە ماناج کە تەمەنی 22 ساڵە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەلبانیایە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئەلبانیاشە پێشتر لە خولی ئیتالی لەگەڵ ئینتەر میلان و سامبدۆریا یاری کردوە و لە لیگای ئیسپانیاش پێشتر بۆ یانەی گڕاناتا یاری کردوە.

وێنەکانی ماناج دوای واژۆ کردنی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدرێسی یانەکە..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close