نێیمار لەگەڵ هاتنی کیکێ سێتیێن بۆ بارسێلۆنا چی کردووە؟

کەمتر لە هەفتیەکەی بارسێلۆنا ڤالڤێردی لە کار لادا و بەفەرمی کیکێ سێتیێنی راهێنەری پێشووی ریال سۆسیدادی کردە بەڕێوبەری هونەری یانەکە، نێیماریش دوای هاتنی ئەو راهێنەری بۆ بارسێلۆنا، تەنها بینەر دراماکە نەبووە و دەستە وەستان بەدوای خواستەکانی نەوەستاوە.

پێگەیConfidencial بڵاویکردووەتەوە، نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی، دوای هاتنی سێتیێن بۆ بارسا، پەیوەندی بە هاوڕێکانی لەو یانەیە کردووە و پرسیاری دەربارەی هەوڵسوکەوت و شێوازی کاردکردنی ئەو راهێنەرە کردووە.

لە هاوینی رابڕدوو نزیکبوو دووبارە نێیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام بلوگرانا لەگەڵ پاریس لەسەر نرخی گواستنەوەی نەگەیشتنە رێکەوتن و پەیوەندی ئەو یاریزانە تەواو لەگەڵ ئیدارە و هاندەرانی یانە فڕنسیەکە تێکچوو، بەڵام ئێستا ئەو یاریزانە هیچ کێشەی نەوەماوە و کەمتر لە هەفتەیەکە، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەیەوە کە پاریس دەیەوێت گرێبەستی نیمۆ درێژ بکاتەوە، بەڵام ئەمە ئاسان نابێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close