ریال مەدرید بەفەرمی یەکەم گرێبەستی زستانەی راگەیاند

ریال مەدرید بەفەرمی یەکەم گرێبەستی ئەم زستانەی راگەیاند و رینیێری یاریزانی لاوی بڕازیلی لە فلامینگۆوە گواستەوە ریزەکانی.
یانەی ریال مەدرید رێنیێری یاریزانی 18 ساڵانی یانەی فلامینگۆی بۆ ماوەی شەش ساڵ گواستەوە ریزەکانی، کە نرخی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لاوە برازیلییە 35 ملیۆن یۆرۆیە و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 125 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
رێنیێری 18 ساڵان تاکو هاوینی 2026 گرێبەستەکەی واژوو دەکات، کە وەرزی رابردوو لە 14 یاری 6 گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close