وێنە و ڤیدیۆ.. گۆڵپارێزێکی بەناوبانگی جیهان لە مردن رزگاری بوو

سێرخیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی بەناوبانگی جیهان تووشی رووداوێکی سەخت بوو، بەڵام بە مەعجیزە لە مردن رزگاری بوو.

سێرخیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی ئارجێنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد لە نزیک ناوچەی کارینتۆنی تایبەت بە راهێنانەکانی یانەکەی بە ئۆتۆمبێڵە لامبۆرگینییەکەی تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، گەرچی ئۆتۆمبێڵەکەی رۆمێرۆ کە بایی 170 هەزار پاوەندە بە تەواوەتی تێکشکاوە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە سەلامەتە و لە مردن رزگاری بووە.

رۆمێرۆ گۆڵپارێزی دووەمی مانچێستەر یونایتدە و لە کاتی گەڕانەوەی لە راهێنانەکانی یانەکەی تووشی رووداوەکە بووە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە 32 ساڵانە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و یانەی مان یونایتد سەلامەتی رۆمێرۆی دووپاتکردەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close