سپۆرت پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاودەکاتەوە

 

بڕیارە کاتژمێر 11 ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پێشەنگی لیگا بە نیازی بردنەوە ڕووبەڕووی یانەی گڕاناتا ببێتەوە، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنای بۆ ئەم یارییە لەگەڵ ڕاهێنەری تازە بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی پێکهاتەکە تیرشتیگن گۆڵپارێزی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ یارییەکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان و هرەوەها ئارتۆریش دوای دابڕانێکی زۆر دەگەڕێتەوە، مێسیش سەرکردایەتی هێڵی هیرشبردن دەکات.

ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی بارسێلۆنایە بۆ یاری گراناتا.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
بەرگریکاران : پیکێ ، لینگڵی ، سیرجیۆ رۆبیرتۆ، جۆردی ئەلبا
ناوەڕاست : بۆسکێتس ، ئارتۆر ، ڤیدال
هێرشبردن: مێسی ، گریزمان، ئانسۆ فاتی

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close