بە وێنە.. لۆکاکۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سیسەمی خەوەکەی هەرا دەنێتەوە

 

ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی ئینتەر میلان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سیسەمی خەوەکەی کە تازە کڕیویەتی هەرایەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە.

لۆکاکۆ لەم بارەیەوە وێنەیەکی خۆی لە سەر تەختی خەوە تازە زەبەلاحەکەی خۆی پۆست کردوە ونووسیویەتی شوقەیەکی تازە و تەختێکی خەوی تازە، ئەوەی کە جێی سەرنج بوو لە وێنەکە ئەوە بوو کە سیسەمەکە یاخود تەختە خەوەکەی تازەی لۆکاکۆ بە شێوەیەکی وا گەورەیە کە لۆکاکۆی لە نێودا بزر کردوە، وەک ئاندریا ڕانۆکیای هاوڕێی بۆی نووسیوە و دەڵێت “لۆکاکۆ پێ دەچێت ئەو سیسەمە بۆ 15 نەفەر دروست کرابێت؟ یەکەکی دیکەش گاڵتە بەلۆکاکۆ دەکات و دەڵێت ” کێیە ئەو نەفەرە بچووکەی لەسەر لێوارێکی ئەو سیسەمە گەورەیە ڕاکشاوە.

ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی لە لایەن خۆیەوە وێنەی سیسەمە زەبەلاحەکەی لۆکاکۆ بڵاوکردوەتەوە و ئاشکرای کردوە کە لۆکاکۆ لە کۆمپانیای (ماری) ئەمەریکی ناسراو ئەو سیسەمەی بە دروستکردن داوە!

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close