سەرۆک و جێگر و ئەندامانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیراق دەستیان لەکارکێشایەوە

 

کەمێک پێش ئێستا دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی یەک بەدوای یەک فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی خۆیان بە نووسراوێکی فەرمی ڕاگەیاند.

میدیاکانی عێراق وەک فورات نیوز و سۆمەریە و ماڵپەڕی تۆپی پێی عێراقی هەواڵی فەرمی دەست لەکار کێشانەوەی بەکۆمەڵی سەرۆک و جێرگان و ئەندامانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقیان بڵاوکردەوە، فیدڕاسیۆنەکە دوای ئەوەی بە ساختەکردن لە هەڵبژاردەنەکانی پێشوو سکاڵای یاساییان لە لای عەدنان درجال لەسەر تۆمار کراو بەڵگەکەان پێشکەش بە فیفا کران، ئەمشەو بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند و لە نووسراوێکی فەرمی ئاماژەیان کرد کە بۆ بەرژەوەندی تۆپی پێی عێراق و لەسەر داواکاری شەقەمی وەرزشی ئەو بڕیارەمان دەرکردوە.

جێی ئاماژەیە، بۆ داهاتوو عەدنان درجال و ئەحمەد رازی ونەشئەت ئەکرەم و یوسن مەحموود و چەند ئەستێرەیەکی دیکەی پێشووی عێراق چاوەڕێ دەکرێ بە هەڵبژاردنێکی تازە شوێنی ئەوان بگرنەوە.

نووسراوی دەست لە کارکێشانەوەکە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close