کیکێ سێتیێن: مه‌حاڵه‌ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی مێسی ببینینه‌وه‌

له‌ نوێترین چاوپێكه‌تنی له‌گه‌ڵ بارساتیڤی، کیکێ سێتیێن ڕهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌رباره‌ی بوون به‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا كۆمه‌ڵێك قسه‌ ده‌رباره‌ی كاره‌ نوێیه‌كه‌ی و یانه‌ی بارسێلۆنا شێوازی یاریی كردنی یانه‌كه‌ ده‌كات

کیکێ سێتیێن له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانی گوتی: هه‌موو شته‌كان زۆر به‌ خێڕایی ڕویاندا، به‌یانی هه‌ستام له‌و خه‌و بووم به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا، ئه‌و ڕۆژه‌ یه‌كێك بوو له‌ خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانم

كیكێ به‌رده‌وام بوو بۆ بارسا تیڤی گوتی : دوای بوونم به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا 600 كورته‌ نامه‌م بۆ هات له‌ ڕێگای واتس ئه‌پ و نامه‌ی مۆبایله‌وه‌،

ده‌رباره‌ی تۆپی پێ سێتیێن گوتی: تۆپی پێم خۆش ده‌وێت، به‌ جۆرێك كاتێك له‌ قوتابخانه‌ یارییم ئه‌نجام ده‌دا هه‌موو كات حه‌زم لێبوو تۆپ لام بێت، هه‌ر وه‌ك %99 یاریزانان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئێستاش كاتێك تیپه‌كه‌م به‌ باشترین شێوه‌ یاریی ده‌كات ئه‌وا من به‌ دڵخۆشی و مورتاحیه‌وه‌ ده‌چمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

ده‌رباره‌ی مێسی كیكێ گوتی : ئاستبه‌رزی به‌ شێوه‌یه‌كه‌ هه‌موو یارییه‌ك گۆڵ تۆمار بكات، هه‌رگیز شتی وام نه‌بینیوه‌ له‌ مێژوو، سه‌یری زۆر یاریزانی مێژووی تۆپی پێم كردووه‌، یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌، ناوازه‌یه‌ له‌ یاریگا، مه‌حاله‌ یاریزانێكی تر هاوشێوه‌ی ئه‌و ببینینه‌وه‌، ڕاهێنه‌ره‌كان ده‌كاته‌ باشترین چونكه‌ هه‌موو كاتێك گۆڵ تۆمار ده‌كات و ناسناوه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت

ده‌رباره‌ی بۆسكێتس كیكێ گوتی: ” هه‌ندێك درێسی بۆسكێتسم له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌، سێرخیۆ ئه‌و یاریزانه‌یه‌ كه‌ من حه‌ز به‌ یاریی كردنی ده‌كه‌م، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی یاریزانی ناوه‌ڕاستی تێدایه‌، زۆر سه‌رسامم پێی چونكه‌ به‌ ته‌واوی له‌ تۆپی پێ گه‌یشتووه‌

ده‌رباره‌ی شێوازی یاریی كردنی كیكێ گوتی: ” من شێوازی یاریی كردنی یۆهان كرۆیف و پیپ گواردیۆلام خۆش ده‌وێت, به‌ڵام من هه‌موو كات نامه‌وێت به‌ باشترین شێوه‌ یاریی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر یارییه‌ك به‌ گۆلێكی بێ به‌رانبه‌ر ببه‌ینه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی یاریی باش ئه‌نجام بده‌ین، دڵخۆش ده‌بم به‌ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریی، به‌ڵام به‌ دڵخۆشی ناچمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ باش نه‌بووین

كیكێ له‌ كۆتایی قسه‌كانی گوتی : ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ببمه‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا به منیان گوتبا ده‌بی به‌ ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌مگوت ئه‌وه‌ مه‌حاله‌، چونكه‌ هیچ ڕێگا و به‌رنامه‌یه‌كم نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ به‌ره‌وه‌ باشتر ببه‌م

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close