ڕیال مەدرید بەر لە یاری سیڤییا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێ گەیشت

 

بەر لە یارییە گرنگەکەی سبەی بەرانبەر سیڤییای سێیەمی ڕیزبەند زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێ گەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا) کە نزیکە لە یانەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ گروپ مەشقی خۆی کردوە و تاقمی پزیشکانیش گڵۆپی سەوزیان بۆ بەشداری کردنی یاریزانەکە لە یاری سیڤیا هەڵکردوە، ئەوە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ڕامۆس بەلانی کەم بۆ هەفتەیەکی دیکەش لە یاریگان دوور بکەوێتەوە، بەڵام توانای جەستەی یاریزانەکە بەهێز بووە بۆیە لە ماوەیەکی کەمتر چارەسەر کراوە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی سوپەر بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکان و هات و بەم شێوەیەش تا کۆتایی یارییەکە یاریگای جێ نەهێشت و لە کۆتاییشدا پەناڵتی سەرکەوتنی مێرەنگی جێبەجێکرد.

جێی ئاماژەیە سبەی شەو ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر سیڤییا یاری دەکات، یاری قۆناخی یەکەم لە نێو یاری بیزخوان لە سیڤییا بوو، یارییەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆ مەدرید کۆتایی هاتبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close