سزای کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی لە یاری سوپەر ڕاگەیەنرا

 

کەمێک پێش ئێستا لیژنەی کێبڕکێکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کەبەرپرسە لە سزاکانیش بڕیاری خۆی دەرکرد سەبارەت بە کارتە سوورەکەی (فیدی ڤاڵڤێردی) ناوەڕساتکاری ڕیال مەدرید کە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنقەست لە مۆراتای داو لە گۆڵێکی مسۆگەر بێ بەشی کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید لیژنەکە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکە بڕیاری داوە ڕاگرتنی ڤاڵڤیردی تەنها بۆ یەک یاری بێت ئەویش لە یاری داهاتووی یانەکە بەرانبەر سڤییف دەبێت، کە رۆژی شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت، ئەوە لە کاتێکدا هاتوە کە یاریزانە بە ئاشکرا ڕایگەیاندوە کە بە ئەنقەست ئەو کارەی کردوە و لە مۆراتای داوە بۆ ئەوەی یانەکەی لە گۆڵێکی مسۆگەر ڕزگار بکات بەلام مەبەستی ئازاردانی مۆراتا نەبووە.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید دوای ئەو ڕووداوە کە هەرایەیەکی زۆری نایەوە، توانی لە لێدانە سزا یەکلایی کەرەوەکان جامی سوپەری ئیسپانیا لە ئاتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە و ڤالڤێردیش بە باشترین یاریزانی یارییەکە و پاڵەوانێتییەکە دەستنیشان کرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close