بارسێلۆنا یەکەمین گرێبەستی ئەم زستانەی ئەنجامدا

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا لە ئەنجامدانی یەکەمین گرێبەستی ئەم زستانە لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەڕازیلی زۆر نزیک بووەتەوە و کارەکان لەسەر تەواوبوونن.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کردوە کە بارسێلۆنا هەموو شتێکی لەگەڵ یاریزان(ماتیۆس فێرناندێز)ی ناوەڕاستکاری یانەی پالمێراسی بەڕازیلی تەواو کردوە و تەنانەت یاریزانەکە کە زیاتر کاری شکانی هێرشەکان ئەنجام دەدات ز زیاتر مەیلی بەرگری هەیە، دوێنێ ماڵئاوایی لە یاریزانانی هاوڕێی لە یانکەش کردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و هێڵی ناوەڕاستی یانە کەتەلۆنییەکە بەهێز بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە فیرناندێز کە تەمەنی 21 ساڵە یەکێکە لە باشترین بەهرەمەندە لاوەکانی بەڕازیل و گرێبەستەکەش 11 ملیۆن یۆرۆی تێ دەچێت، کە 7 ملیۆن یۆرۆی پێشەکی دەدرێت ئەوەی دیکەش بە شێوەی پاداشت و گۆڕانکارییەکان سەرف دەکرێت.

O jogador Matheus Fernandes, da SE Palmeiras, disputa bola com o jogador Ezequiel, do Cruzeiro EC, durante partida válida pela trigésima oitava rodada, do Campeonato Brasileiro, Série A, no Estádio Mineirão.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close