كیكێ سێتیێن بژارده‌ی چواره‌می بارسێلۆنا بووه نه‌وه‌ك یه‌كه‌م!
داوای له سێ راهێنه‌ر كردووه به‌ڵام هه‌رسێكیان راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنایان ره‌تكردووه‌ته‌وه
كیكێ سێتیێن بژارده‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا نه‌بووه، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی سێ راهێنه‌ر بارسایان ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی یانه‌كه هاناین بۆ ئه‌م راهێنه‌ره بردووه.
كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، كیكێ سێتیێن بژارده‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سێ راهێنه‌ر داواكارییه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، داوایان له سێتیێن كردووه ببێته راهێنه‌ری بلاوگرانا، ئه‌ویش ته‌نیا به پێنج خوله‌ك رازی بووه.
بارسه‌لۆنا سه‌ره‌تا داوای له چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری ئه‌لسه‌دی قه‌ته‌ری كردووه، دواتر داوای له رۆناڵد كویمان كردووه و ئینجا داوای له ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ كردووه، به‌ڵام هه‌رسێكیان داوایه‌كه‌یان به هۆكاری جیاواز ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كیكێ سێتیێن هه‌رگیز هیچ نازناوه‌ێكی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژوو كردووه.