دەرد و دەرمان (مێسى)يه!

نووسينى: سيروان حسن/ سلێمانى

ساڵانێکە ھەر ئەنجامێکی باش بەرشلۆنە بە دەستی بێنێت لەسەر ئاستی ناوخۆی ئیسپانیا و ئەوروپا یەکسەر ھەموان چاویان لەسەر مێسیە و ھەموو سەرکەوتنەکانی بەرشلونە ئەکەن بە خەرمان و بەرھەمی ھەوڵ وکۆشش وتوانای مێسی، لەبەرئەوەی مێسی مێژوی لەگەڵ بەرشلۆنە نوسیوەتەوە ناھەقیان نیە ،ئەوەی ناھەقیانە ئەوەیە کە لە ئەنجامە خراپەکان و شکستا ئەیخەنە ئەستۆی ناوبژیوان و ڤار و ڕاھێنەر و دەستەی کارگێڕی یانەکە و یەکێتی تۆپی پێ ئیسپانی وھیچ کەس بەھیچ جۆرێک ناوی میسی ناھێنێت. بەرشەلۆنە پێش میسی خول و جام نیە بە دەستی نەھێنابێت و لە دوای ئەویش ھەروا ئەبێت ئەوەی ڕاستە ئەوەیە مێسی پشکی شێری بەرئەکەوێت لەسەرکەوتنەکاندا و ھەمان پشکی بەرئەکەوێت لەشکستەکانیشدا چونکە مێسی لە ھەموو شتێکی یانەکەدا گوێلێگیراوە و قسەی ھەیە و زۆرجار قسەی کوتاییش ھی ئەوە لەبۆندی ڕاھێنەر و یاریزان و پێکھاتەی تیپەکە و شێوازی یاریکردن ئیتر بۆ ھیچ پشکێکی شکست شمولی ناکات!!!
بۆیە لادانی میستەر ڤاڵڤێردی و دانانی كیكی سیتین چارەسەر نیە چونکە نە لە ئینریکیەکەی یەکەم جار باشترە و نە لە ڤاڵڤێردیش بە دەسەڵات ترئەبێت… چونكه هـەر (مێسى) خۆى ھۆکاری سەرەکی مانەوەی ڤالڤێردی بووە زیاد لە پێویست. ھیچ ڕاھێنەرێک ناتوانی تیپەکە بکاتەوە بە تیپەکەی پیپ ئەگەر سەربەستی بڕیاردان و شێوازی یاری و بۆندکردن و دوابڕیار لای خۆی نەبێت، ھەرگیز ئەو تیپە کێشەکانی بەڕاھێنەرێک چارەسەرنابێت وەک سانپاولی کە پرسیاری جامی لیپەرتادورێسیان لێکرد لەوەڵامدا وتی مێسی باشترینی مێژووە!! بارسا تیپێکی مەزنە پێویستی بە ڕاھێنەرێکی مەزنە، ڕاھێنەرێک کەس ڕێگای بۆ دانەنێت بڵێت وابکەو وامەکە، کەس ھیچ یاریزانێکی بە سەرا نەسەپێنێت و ڕێگری نەکات لە ھێنانی یاریزانێکی تر، ڕاھێنەری مەزن ڕێگە نادات کەس ڕێنیشاندەری بێت لەبەر ئەوەی مەزنە و لە دوای گواردێولاشەوە بارسا ڕاھێنەری گەورەی نەھێناوە چونکە بڕوایان وایە پێویستیان پێی نیە و دیارە مێسی ڕێگرە لە ھێنانی ڕاھێنەری گەورە و ئیدارەی بارساش پێیان وابووە مێسی کافییە وھەر خۆشی ھەمو شت حەسم ئەکات ئیتر وەک خۆیان وتویانە بۆ دەرگای جەھەنەم بەسەر خۆیاندا بکەنەوە و دڵی بشکێنن.. واتە مێسی ڕۆڵی ھەیە لە تێکچونی بارودۆخی بەرشە چونکە ھۆکاری سەرەکی مانەوەی ڤالڤێردى بووه چونکە لە دوای دوو یاریە بەناوبانگەکەی ڕۆما و لیڤەرپوڵ کە ھەر یەکێکیان بەسە بۆ دورخستنەوەی تەواوی دەستەی ھونەری و کارگێڕیش یاریزانەکان بون بەرگریان لە ڕاھێنەر کرد، ئێ ھەموشمان ئەزانین یاریزانەکان کێ ھەڵیانئەسوڕێنێت و کێ یاریان پێ ئەکات وھەموشیان یاری بۆکێ ئەکەن، ئەوان تائێستا ھیچیان ھیچ کاتێک وێراویانە یان ئێستا ئەوێرن بڵێن ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی ناوازەیە، دڵنیام نەخێر نە ئەتوانن و نە ئەوێرن چونکە ئەمە ئەبێتە ھۆی یەدەگ بون و پشتگوێ خستن و یاری پێ نەکردن و لە دواییدا فرۆشتنی.
لەوەش زیاتر ھەر یاریزانێک یان ڕاھێنەرێک بیەوێت بەرشلۆنە گرنگی پێ بات ئەکەوێتە مەدح وسەنای مێسی. سێبەری مێسی بەسەرھەمو بەرشەوە دیارە و ھەر وەکو چۆن ھۆکاری سەرکەوتنەکانە، لە ئاست دابەزین و لەدەستدانی نازناوەکانیش پشکی ھەیە و پڕیشکی بەرئەکەوێت. بۆیە پێویستە ڕاھێنەرێکی گەورە بھێنرێتە بەرشە کە کاری بەس سەرلەقاندن نەبێت بۆ خواست و داواکانی مێسی چونکە تەمەن شەرمی لەکەس نیە ولەگەڵ ھەڵکشانی تەمەندا ئەو مریشکەی ھێلکەی زێڕ ئەکات سەرئەنجام لە هێلکە ئەچێتەوە و شتێکی تر ئەکات هەموش ئەزانین مریشک چی تر ئەکات!!!
بەڕێکردنی ڤاڵڤێردیەک و ھێنانی ڤاڵڤێردیەکی تر ھیچ زیاد ناکات بۆ بەرشلۆنە چونکە ھەمان تاس وھەمان حەمامە و حەمامچی ھەر وەک خۆیەتی بۆیە پێویستە حەمامچی ھەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت کەئەمەش زەحمەتە و کاری زەحمەتیش بە ڕاھێنەرێکی مەزن و ناودار و گەورە ئەکرا نەک بە کیکی سیتین سولار!!!

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close