ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا پلانەکانی خۆی بۆ بەهێزکردنی یانەکە ڕاگەیاند

 

لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا (کیکی سیتین) دوای کۆبوننەوەیەکی کورت لەگەڵ بەرپرسان یانەکە پلانەکانی خۆی و داواکارییەکانی سەبارەت بە گرێبەستی تازە گەڕانەوەی هەندێک یاریزان ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) کە لە یانەی بارسا نزیکە بڵاویکردوەتەوە کە سیتین چەند داواکارییەکی گرنگی خستوەتە بەر دەستی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بۆ ئەوەی بۆ تۆکمە کردنی یانەکە جێبەجێ بکرێت، کە گرنگترینیان ئەوەیە لە بری یەک هێرشبەر گرێبەست لەگەڵ دوو هێرشبەر بکرێت، یان هێرشبەرێک بکڕن و نێیماریش بۆ یانەکە بگەڕێننەوە، جگە لەوەش سیتین ڕایگەیاندوە کە پێویستە کۆتینیۆ و ئەلینا لە خواستن بگەڕێنەوە و هەریەکە لە ئاردا تۆران و ڕاکیتیچ و ڕاڤینیا لە یانەکە نەمێنن و بفرۆشرێن.

بەگوێرەی مۆندۆ (سیتین) دەڵێت گەڕانەوەی نێیمار پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی هێڵی هیرشبردن، هەروەها کۆتینیۆ گەر بایەڕن نایەوێت بیکڕێت بە 120 ملیۆن یۆرۆ پێویستە بگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی دەتوانن بۆ بارسێلۆنا سوودی گەورەی لێ وەربگرن، جگە لەوەش سیتین داوای کردوە (ئیمیرسۆن) باڵی بەڕازیلی کە بەخواستن لە ڕیال بیتیس یاری دەکات، بۆ بارسا بگەڕێتەوە، هەروەها (جۆنیۆر فێربۆ) بواری زۆر پێ دەدرێت.

لەکۆتاییشدا ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا بۆ باشکردنی باری جەستەیی یاریزانانی بارسێلۆنا بڕیاری داوە (فران سۆتۆ) ڕاهێنەری باری جەستەیی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close