دەستکەوتە داراییەکانی ریال مەدرید و یاریزانانی لە بردنەوەی جامی سوپەر ئاشکرا کرا

 

دوای ئەوەی ڕیال مەدرید توانی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەسەر ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوێت و جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی بری خەلات و دەستکەوتە داراییەکانی ڕیال مەدریدی خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی as ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید ئاماژەی کردوە کە لەگەڵ بردنەوەی نازناوەکە یانەی ڕیال مەدرید بری 12 ملیۆن یۆرۆی قازانج کرد، لە کاتێکدا هەر یاریزانێکی ڕیال مەدرید و دەستەی ڕاهێنەرانیش هەر کەسێک و بری 150 هەزار یۆرۆی وەرگرت.

جێی ئاماژەیە ڕیال مەدرید 11 جار ناوناوی سوپەری ئیسپانی بردەوەتەوە و بارسێلۆنا کە خاوەن زۆرترین نازناوی پالەوانێتییەکەیە 13 جار جامەکەی بەرز کردوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close