ڤاڵڤێردی لادرا و ڕاهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا ئاشکرا کرا

 

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ڕیاگەیاند کە دوای دوو ساڵ و نیو گرێبەستی ڤاڵڤێردی هەڵوەشایەوە و یانەکە ڕاهێنەری تازەی یانەکەی دیاری کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستی ڤاڵڤێدری ڕاهێنەری بارسێلۆنای هەڵوەشاندوەتەوە و بۆ ئەوەی ڕاهێنەرێکی تازە دیاری بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە لە ئێستادا نوێنەرانی بارسێلۆنا و (کیکی سیتین)ی ڕاهێنەری پێشووی ڕیال بیتیس قۆناخێکی چاکیان لە گفتوگۆیەکان بڕیوە و نزیکە ڕێکبکەون بۆ ئەوەی سیتین بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆن بگرێتە ئەستۆ، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە سیتین لەسەرەتادا ڕازی نەبووە بۆ ماوەی ئەم شەش مانگە پۆستەکە وەربگرێت و داوای کردوە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرز و نیو بێت، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ئەگەری سبەی نیوەڕۆ بە فەرمی سیتین وەک ڕاهێنەر پێشکەش بە میدیاکان بکرێت.

جێی ئاماژەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا لە لای خۆیەوە کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاندوە کە بەڕێوەربەری کارەکانی کیکی سیتین گفتوگۆی ڕاگرتوە لەبەر ئەوەی ڕازی نییە بۆ نیو وەرز پۆستەکە وەربگرێت و داوا کراوە گرێبەستەکە بۆ دوو وەرز و نیو بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close