فه‌رمی : بارسێلۆنا ڤالڤێردی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا دوای دوو ساڵ و نیو له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌كه‌ی دوور خستنه‌وه‌ ڤالڤێردی ڕاگه‌یاند

دوای شكستی بارسێلۆنا به‌رانبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانی، یانه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواجار گه‌یشتنه‌ ئه‌و بڕوایایه‌ی دوای دوو ساڵ و نیو ڤالڤێردی له‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا دوور بخه‌نه‌وه‌

له‌ به‌یانه‌مه‌كه‌ نوسیویه‌تی، هه‌ردوولا گه‌یشته‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان، به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ كاری داهاتوو

ڤالڤێردی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو توانی چوار ناسناو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ست بهێنێت، دوو لالیگا و جامی سوپه‌ر و جامی شای ئیسپانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ست هێناوه‌

دوای دوور خستنه‌وه‌ی ڤالڤێردی بارسێلۆنا كیكی سێتینی وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ستنیشان كرد بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو

ڕۆژی سێشه‌مه‌ سێتین كاتژمێر 1:00 گرێبه‌سته‌كه‌ی واژوو ده‌كات، كاتژمێر 2:00 وێنه‌ی فه‌رمی وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌گرێت، 14:30 پێشكه‌ش به‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كرێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close