ڤالڤێردی: خیانەتم لێکرا و بێڕێزیشم بەرامبەر کرا

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڤالڤێردی دووردەخرێتەوە

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی هەست دەکات لە بارسێلۆنا خیانەتی لەگەڵ کراوە و بێڕێزیشی بەرامبەر کراوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی ڤالڤێردی دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ڤالڤێردی ئەمڕۆ لە راهێنانەکان ماڵئاوایی لە یاریزانەکان کردووە و دواتریش لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ کۆبووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڤالڤێردی دووربخرێتەوە.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، ڤالڤێردی گوتویەتی هەست دەکەم لەلایەن یاریزانەکانمەوە خیانەتم لێکراوە و دەستی ئەوان لە بابەتی دوورخرانەوەم هەیە، هەروەها ڤالڤێردی پێیوایە لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە سوکایەتی و بێڕێزی بەرامبەر کراوە و لە کۆبوونەوەکەشیان ئەمەی بە بارتۆمیۆ گوتووە و داوای لێکردووە پیشەگەرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، بارتۆمیۆ بە ڤالڤێردی گوتووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکانی دوورخرانەوەی پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری کارەکانی دەکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close