وادەی دوورکەوتنەوەی ڕامۆس بەهۆی پێکانەوە ئاشکرا دەکرێت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا، سێرجیۆ ڕامۆس، کاپتنی ڕیال مەدرید دوێنێ لە یاری بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکان هاتوە و بە پێکانەوەش یارییەکەی تەواو کردوە.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ گوێزنگی ڕامۆس تووشی زیان هاتوە و ئازاری هەبوە بەڵام یاریزانەکە یارییەکەی بە کاتی زیاد کراوەوە تەواو کردوە، بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان ڕامۆس بە لانی کەم لە نێوان (10 تا 15 ڕۆژ ) لە یاریگاکان دادەبڕێت، ڕامۆس دوای یارییەکە ڕایگەیاند کە لە کاتی یارییەکەش کەمێک ئازاری هەبوو، هەر بۆیەش لە کاتی لێدانی سزاکە پەناڵتیەکەم بە شێوەی (بانێنکا) جێ بەجێ نەکرد، چونکە لەبەر ژان ترسی ئەوەم هەبوو باش جێ بەجێی نەکەم.

جێی ئاماژەیە ڕامۆس لە یارییەکەی دوێنێ شەو ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و ڕیال مەدریدی لە چەندین تۆپی مەترسیدار ڕزگار کرد و لە کۆتایشدا لێدانی سزای سەرکەوتنی بەرانبەر ئۆبلاک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close