سیمیۆنی قسەکانی بۆ ڤاڵڤێردی دوای کارتە سوورەکە ئاشکرا دەکات

 

دیگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید ستایشی ئاستی یانەکەی کرد لە یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانی بەرانبەر ڕیال مەدرید و باسی قسەکانی خۆی کرد بۆ ڤاڵڤێردی دوای ئەوەی یاریزانەکە بە کارتی سوور یارییەکەی جێهێشت.

سیمیۆنی سەبارەت بە یارییەکە گوتی بە شێوەیەکی باش دەستمان بە نیوەی یەکەمی یارییەکە کرد و لە گێمی دووەمیش مەترسی زۆرمان بۆ سەر گۆڵی ڕیال مەدرید هەبوو، چانسی ئەوەمان هەبوو گۆڵ تۆمار بکەین بەڵام چەند هەلێک بەفیڕۆ دران، تا لە کۆتایی بە ڕای من ڤاڵڤێردی یاریزانی ڕیال مەدرید بە وەرگرتنی ئەو کارتە سوورەی ڕێڕەوی یارییەکەی گۆڕی و جامی سوپەری بە ڕیال مەدرید بەخشی.

سەبارەت بەو قسەیەی کە بە ڤاڵڤێردی گوت کاتێک یاریگای جێهێشت ، سیمیۆنی گوتی ” بەڤاڵڤێردیم گوت تۆ بڕیارێکی دورستت دا، هەر یاریزانێکی دیکە لە شوێنی تۆ بوایە ئەوا هەر ئەو کارەی دەکرد”، سیمیۆنی گوتیشی بەر لە کارتە سوورەکەش ڤاڵڤێردی خەریک بوو بە گۆڵکردن لە ئێمە یارییەکە بەکۆتا بهێنێت.

لەکۆتاییدا سیمیۆنی ئاماژەی کرد کە ئەنجامدانی دوو یاری لە ماوەی سێ ڕۆژ بەرانبەر دوو یانەی زۆر بەهێز لەسەر ئاستی جیهان ئاستی ڕاستەقینەی یانەکەی دەرخست و سوودی زۆریشی بۆ یانەکە هەبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close