فەرمی: بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی سوارێزی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی سوارێزی ڕاگەیاند، کەوا بڕیارە بەیانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت

بارسێلۆنا لە بەیانامەی فەرمی بڵاوی کردۆتەوا، سوارێز بەیانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت لە ئەژنۆی ڕاستی لە لایەن دکتۆر ڕامون، بەم هۆیەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەێتەوە

سوارێز لەم وەرزە لە کۆی 23 یاریی کە ئەنجامی داوە 14 گۆڵی تۆمار کردووە، 11 گۆڵ لە لالیگا و سێ گۆڵەکەی تر لە چامپیۆنزلیگ، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆش ئاماژەی بەوە کردووه بارسێلۆنا کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام دەدات بۆ هێنانی یاریزانێکی ژمارە 9 بۆ شوێنی چونکە ڕەنگە ئەگەر دوای چوار مانگی تر بگەڕێتەوە نەتوانێت هەمان ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکەش بکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close