زانیاری گرنگ لەسەر دوایین بڕیاری چاڤی سەبارت بە ڕاهێنەرایتی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایییکرد کە چاڤی دوایین قسەی خۆی بەو کارگێڕی یانەی بارسا گوتوە سەبارەت بەوەی کە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەربگرێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە چاڤی ڕازی بووە بەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا بگرێتە ئەستۆ، بەلام کێشەکە لەسەر کاتی دەستبەکاربوونی چاڤی ماوەتەوە، کارگێڕی بارسێلۆنا دەیانەوێت ڕاستەوخۆ بێت و پۆستەکە وەربگرێت و ڤاڵڤێردی لابدرێت کەچی چاڤی داوای کردوە لە هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پۆستەکە وەربگرێت.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە چاڤی بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئەوەی لە ئێستادا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات یان دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە وەک ڕاهێنەر بۆ یانەکەی دەگەڕێتەوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە چاڤی لە لایەن ئەستێرەکانی یانەکە پشتگیری دەکرێت و پێیان خۆشە ئەم پۆستە وەربگرێت و شوێنی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close