ڕیال مەدرید گرێبەستێکی نایابی ئەنجامدا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی یانەی ڕیال مەدرید لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی توانی بەسەر مانچێستەر یۆنایتد سەرکەوێت.

ڕۆژنامەی (زا سەن) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی مانچێستەر یۆنایتد زۆر نزیک بوو لەم زستانە (ڤان دی بیک)ی ناوەڕاستکاری یانەی ئەیاکس بۆ یانەکەی بگوازێتەوە و هەموو شتێک لە تەواوبوون نزیک بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ڕیال مەدرید گرێبەستەکەی بە پارەیەکی زیاتر لە مانچێستەر یۆنایتد یەکلایی کردەوە و یاریزانە هۆڵەندییەکە بەبری 57 ملیۆن پاوەن ڕازی بووە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، هەروەها بڕیارە مووچەی هەفتانەی یاریزانەکە 100 هەزار پاوەن بێت، ئەوەش چوار بەقەد مووچەکەیەکی کە لە یانەی ئەیاکس وەریدەگرت.

جێی ئاماژەیە، ئۆلی گونار سولشایەر ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕیەکانی هێڵی ناوەڕاست داوای ئەو یاریزانە هۆڵەندییەی کردبوو کە ماوەیەکە ئاستێکی نایاب لەگەڵ ئەیاکس پێشکەش دەکات.

Ajax’s Donny Van De Beek
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close