فه‌رمی: مۆرینهۆ تا چوار مانگی تر له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت

كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی تۆتنهام له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، یاریزان و كاپتنی یانه‌كه‌ی هاری كین بۆ ماوه‌ی چوار مانگی تر له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ ناتوانێت یاریی بكات

یانه‌ی تۆتنهام له‌ به‌یانامه‌كه‌ی باسی له‌وه‌ كردووه‌، ده‌سته‌ی پزیشیكی یانه‌كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، كاپتن هاری كین بۆ ئه‌وه‌ی چاك بێته‌وه‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی كه‌ له‌ خوار ئژنۆی قاچی چه‌پی توشی هاتووه‌، پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌، ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت،

تۆتنهام له‌ درێژه‌ی به‌یانامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ به‌ هۆی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ هاری كین تا مانگی چوار ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close