ڤیدیۆ: سادیۆ مانی قبووڵ ناکات پێی بڵێن پاشا!

رۆژی سێ شەممەی رابردوو لە وڵاتی میسر، سادیۆ مانی سەنیگالی و هێرشبەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دیارییکرا، ئەمڕۆش گرتەیەکی نوێی ئەو یاریزانە بڵاوبووەتەوە، کە رەتیدەکاتەوە پێی بڵێن پاشا.

لە دوای دەستنیشانکردنی مانی وەکو باشترین یاریزانی کیشوەری رەش، مانی لەسەر کورسیەکی تایبەت وێنە دەگرێت، یەکێک لە رۆژنامەنووسان بە مانی دەڵێت: “پاشا”، مانی لە دوایی ئەوە، مانی هەر بە زویی وەڵامیدەداتەوە و پێی دەڵێت: “نا نا نا نا، من پاشا نیم”

مانی، توانی لەگەڵ لیڤەرپوولی ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات و چامپیۆنزلیگی لەگەڵ رێدز بەدەستهێنا، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتە کۆتاییەکانی جامی کیشوەری ئەفریقا، ئەمانەش فاکتەری بەهێزبوون بۆ ئەوەی پێش محەمەد سەڵاح و ریاز مەحرەزی رکابەری بکەوێت و بە باشترین یاریزان دیارییبکرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close