مباپێ بە لێدوانێک پاریس سان جێرمان نیگەران دەکات

 

دوای گۆڵبارانکردنی یانەی سانت ئیتیان لە جامی فەرنسا بە ئەنجامی 6-1 ،کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانە پاریسییەکە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە تازەکرنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی جارێکی دیکە بەرپرسان و هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمانی نیگەران کردەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (میرۆر) بڵاویکردوەتەوە کە مباپێ سەبارەت بە تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەڵێت ” تازە کردنەوەی گرێبەستەکەم لییگەڵ پاریس، تکایە من ئێستا بەوە سەرقاڵم کە هەموو تەرکیزم خستوەتە سەر یاریکردن تا نازناو بەدەست بهێنین، بۆیە هیچ حەز ناکەم هاندەران بە شتێکی تازە نیگەران بکەم”.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دواتر ڕۆژنامەنووسەکە بە مباپێ دەڵێت ئێستا تۆ گرانبەهاترین یاریزاین جیهانی، مباپیش دەڵێت ” من یاریزانی تۆپی پێم، ژمێریار نیم تا بزانم بەهای یاریزانان چەندە، هەموو کاری من ئەوەیە یارمەتی تیپەکەم بدەم، ئەگەر گرانبەهاترین یاریزانیش بم ئەوە واتای ئەوەیە کە هەموو شتێک لای من باش بەڕێوە دەچێت.

لەکۆتایی هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی فەرەنسا پێیان وایە مباپێ بە نیاز نییە گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە و چاوەڕێ دەکات بۆ قۆناخی داهاتوو پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close