نێیمار: ساڵی 2020 هەموو شتێک بەدەست دەهێنم لەگەڵ پاریس و بڕازیل

نێیمار جۆنیۆر یاریزانی هەڵبژاردەی بڕازیل و پاریس سانجێرمان لە نوێترین دیمانەی باس لە ئامانجەکانی ساڵی 2020 و نەهامەتیەکانی ساڵی 2019 دەکات

نێیمار کە ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا باس لەوە دەکەن نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لە نوێترین لێدوانی باس لە ئامانجەکانی دەکات لە ساڵی 2020 دەڵێت، دەمەوێت هەموو شتێک لە ساڵی 2020 بەدەست بهێنم، بەڵێ دەتوانم ئەم کارە بکەم لەگەڵ پاریس سانجێرمان و بەڕازیل، گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یارمەتیدانی بەڕازیل بۆ ئەوەی دووبارە کۆپا ئەمریکا بەدەست بهێنێت

نێماڕ بەردەوام بوو لەقسەکانی گوتی: ساڵی 2019 ساڵێکی زۆر قورس بوو بۆ من لە کەسایەتیم و ژیانی یاریی کردنم، دووبارە ئازارم هەبوو، پێکان لە پاژنەی پێم و دووبارە ئازار لە هەمان شوێن، پێم وابێت زۆر خراپ بوو، بەڵام ساڵێک بوو بۆ فیربوون و هیوادارم ساڵی 2020 باشتر بێت بۆم

نێیمار ساڵی رابردوو بە هۆی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا و زۆری دوورکەوتنەوەی بە هۆی پێکانەوە کەمترین یاریی ئەنجامدا و نەیتوانی یارمەتی پاریس سانجێرمان بدات لە چامپیۆنزلیگ

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close