ئاردا توران بەفەرمی گەڕایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا

یانەی باشاکشەهیری تورکی بڕیاری دا ماوەی خواستنەکەی ئاردا توران کۆتایی پێبهێنێت و ئەو یاریزانە رەوانەی بارسێلۆنا بکاتەوە.

یانەی باشاکشەهیری تورکی لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، ئاردا توران کە لەوەتەی ساڵی 2018وە بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان واژووکردووە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە داوای کردووە رێگای پێبدەن یانەکە بەجێبهێڵێت.

ئاردا توران کە پێشتر یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، ئێستا یاریزانی بارسێلۆنایە و ئەو یاریزانە تورکە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی یاریکردنی 55 یاری 15 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە و ساڵی 2015 بەرامبەر 34 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

ئاردا ئەم وەرزە 12 یاریی بۆ باشاکشەهیر کرد تاکو ئێستاش چارەنووسی دیار نییە، نازانرێت دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا یان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بە یەکجاریی یانەکە بەجێدەهێڵێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close