دوای کارتە سوورەکەی بەرانبەر ئیسپانیۆل چارەنووسی دی یۆنگ لە سوپەر دیاری کرا

 

دوێنێ شەو (فرینکی دی یۆنگ)ی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بەمەش قسەی زۆر لەسەر ئەوە دورست بوو کە ئایا دەتوانێت لە یاری سوپەری ئیسپانیا بەشداری بکات یان ناتوانێت.

کێشەی بارسێلۆنا لێرەدا لەوەیە (ئارتۆر) پێکانی هەیە و ئالیناش بە خواستن ڕۆیشتوە، ڤیدالیش داهاتووی دیار نییە و ڕاکیتیچیش ئاستی لە دابەزین دایە، بەڵام بەسەیر کردنی یاساکانی ئەو پاڵەوانێتیە دەردەردەکەوێت کە ئەو کارتە سوورە هیچ کاریگەری بەسەر دی یۆنگ نابێت و ئەو دەتوانێت لە جامی سوپەر ئامادە بێت و ئەو کارتە سوورە تەنها لە یاری (گراناتا) لە گەڕی 20 بێ بەشی دەکات.

پێشتریش لۆکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری ڕیال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە ساڵی 2014 بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەڵام هیچ کاریگەری لەسەر بەشداری کردنی نەبوو تا لە ساڵی 2017 لەسەر ئەو کارتە سوورەی لە یارییەکی دیکەی سوپەری ئیسپانیا بێ بەش کرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close