گواردیۆلا: خۆزگە لە ژێر سەرپەرشتی ئەنچیلۆتی یاریم دەکرد

گواردیۆلا و ئەنچیلۆتی ستایشی یەکتری دەکەن، گواردیۆلا پەشیمانە لەوەی لە ژێر سەرپەرشتی ئەنچیلۆتی یاریی نەکردووە وکارلۆش دەڵێت گواردیۆلا راهێنەرێکی بیرمەندە.

پێش یاریی ئەمڕۆ ئێوارەیان کە وابڕیارە کاتژمێر 06:00 لە گەڕی بیست و یەکەمی پرێمەرلیگ ئێڤەرتۆن دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی.

گواردیۆلا لەبارەی ئەنچیلۆتییەوە دەڵێت ‘کارلۆ ئەنچیلۆتی یەکێکە لە زیرەکترین راهێنەرەکانی جیهان، راهێنەرایەتی هەر یانەیەک بکات دەتوانێت هەموو شتێک بکات، دەتوانێت ئەنجامی باش بۆ هەر تیپێک بەدەست بهێنێت وەکو ئەوەی لە دوو یاریی رابردوو بۆ ئێڤەرتۆنی کرد، من دڵنیام ئەنچیلۆتی لەگەڵ ئێڤەرتۆن سەرکەوتوو دەبێت، من باش دەیناسم و بۆ من شانازییە چەندان یاریمان بەرامبەر یەکتری ئەنجام داوە، پێموایە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ هەواڵێکی خۆش بوو بۆ تۆپی پێی ئینگلتەرا، پەشیمانم لەوەی رۆژێک لە رۆژان لە ژێر سەرپەرووشتی ئەنچیلۆتی یاریم نەکردووە، کاتێک ئەنچیلۆتی راهێنەری پارما بوو زۆر نزیکبووم لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پارماوە بکەم کە ئەوکات بە بوونی بۆفۆن و تورام تیپێکی بەهێزی هەبوو، بەڵام بەهۆی هاتنی ڤان خال بۆ بارسێلۆنا بڕیارمدا لە بارسێلۆنا بمێنمەوە’.

لە بەرامبەردا ئەنچیلۆتی لەبارەی گواردیۆلا دەڵێت ‘من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ گواردیۆلا هەیە و رێزێکی زۆر  نێوانماندا هەیە، گواردیۆلا راهێنەرێکی بیرمەندە هەمیشە هەوڵ دەدات لەناو یاریگا کاری نایاب بکات’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close