یەکەم گرێبەستی فەرمی بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە گواستنەوەی یاریزانان، ڕۆژنامەکان هەواڵی گرنگی دانی یانەکان بۆ یاریزانەکان بڵاو دەکەنەوە، لە دواین هەواڵیش ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا هەواڵی گرێبەستی فەرمی بارسێلۆنا بۆ یاریزانێکی پێشووی خۆی بڵاو دەکەنەوە

ڕۆژنامەی مارکا و ئاس و سپۆرت کەمێک پێش ئێستا بڵاویان کردۆتەوە، بارسێلۆنا ئامادەکاری دەکات گرێبەستی فەرمی پێشکەشی یانەی داینەمۆزەگربی کڕاوتی بکات بۆ گواستنەوەی یاریزانی پێشووی یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دانی ئۆلومۆی 21 ساڵان

مارکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕەنگە ئەگەر یانە کڕواتیەکە ئامادە بێت دەستبەرداری ئۆلومو بێت، ئەوا بارسێلۆنا هەر مانگی یەک ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی

دانی ئۆلومۆ لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات، پێشتر لە تەمەنی نۆ ساڵی لە ئیسپانیۆلەوە ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا، له ساڵی 2015 لە تیپی لاوانی بارسێلۆناوە ڕووی کردە یانەی داینەمۆزەگربی کڕواتی تا ئێستا لەگەڵ ئەم یانە کڕواتیە توانیویەتی له 80 یاریی 20 گۆڵ تۆمار بکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close