ڕاهێنەری میلان ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئیبڕا ئاشکرا دەکات

 

لەتازەترین لێدوانیدا سەبارەت بە هاتنی ئیبڕاهیمۆڤیچ (ستیفانۆ بیۆلی) ڕاهێنەری ئای سی میلان باسی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئیبڕاهیمۆڤیچ کرد و دڵخۆشی خۆی بە هاتنی ئەو ئەستێرەیە ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی(کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی ناوەڕۆکی قسەکانی ئیبراو بیۆلی لەسەر زاری بیۆلی ئاشکرا دەکات کاتێک دەڵێت ” ئیبڕاهیمۆڤیچ جەنگاوەرەێکی نایابە و خاوەن کەسایەتییەکی زۆر بەهێزە و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات، ئەو هەمیشە برسی تۆمار کردنی گۆڵ و سەرکەوتنی زیاترە، ئەوەش بۆ تیپێکی وەک ئێمە کە زۆربەی یاریزانەکانی لاون زۆر گرنگە و هاندەرێکە بۆ بردنەوە.

دواتر بیۆلی باسی قسەکانی لەگەڵ ئیبڕا دەکات و دەڵێت ” کاتێک بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کرد، هەستم کرد کە زۆر پەرۆشە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مەشقەکانی میلان بکات و ورەی زۆر بەرزە، بۆیە منیش بەخۆم ناتوانم چیتر چاوەڕێ بکەم تا لەگەڵی کاردەکەم، بۆیە منیش بەگەرمی پێشوازیم لێکرد و باسی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەم بۆ کرد کە چاوەڕێی یانەکەمان دەکات ئەویش پێی گوتم هیچ نیگەران مەبە لەبەر ئەوەی من باشم خەمت نەبێت !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close