بە وێنە: باس باسی ئەنگوستیلە و ئەڵقەی هاوسەگیرییەکەی دەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی ئەنگوستیلە و ئێکسسواراتەکانی دەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، کە لە کاتی بەشداریکردنی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر لەدەستی کردبوون.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بایی نزیکەی 840 هەزار دۆلار ئەنگوستیلە و ئەڵقەی هاوسەرگیری و کاتژمێری لەدەستکردبوو، لەکاتێکدا دۆن تاکو ئیستا بەفەرمی هاوسەرگیری نەکردووە.
کاتژمێرەکەی دەستی رۆناڵدۆ لە جۆری رۆلێکس بوو کە بایی 380 هەزار یۆرۆیە، ئەنگوستیلەکەشی کە لە ئەڵماس دروستکراوە بایی 50 هەزار یۆرۆیە و ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەشی بە 200 هەزار یۆرۆیە.

ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی دۆن بووەتە جێگای سەرنجی هەمووان، چونکە تاکو ئیستا بەفەرمی هاوسەرگیری نەکردووە و تەنیا لە پەیوەندیی خۆشەویستیدایە لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز، کە ئیستا بەیەکەوە لە دوبەی لە پشوودان.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close