زێدان دوو یاریزانی ڕیال مەدرید دەخاتە لیستی ڕەشەوە

 

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرای کردوە کە زێدان دوو یاریزانی یانەکەی خسوەتە لیستی ڕەش لای خۆی وێرای ئەوەی کە پێشتر هیوایەکی زۆر بەو دوو یاریزانە هەبوو.

ڕۆژنامەی (as) مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە هەر یەکە لە (ماریانۆ) و (برایم دیاز) لە لایەن زێدان فەرمانی فرۆشتنیان بۆ دەرچووە و لە پلانەکانی زیزۆ دوور خراونەتەوە، ماریانۆ کە بەبری 21 ملۆن یۆرۆ لە لیۆن گەڕایەوە و ژمارە 7 ی کریستیانۆی پێدرا، نەیتوانی زێدان ڕازی بکات و تا ئێستاش تەنها 244خولەک یاری کردوە، لە کاتێکدا برایم دیاز 477 خولەک یاری کردوە ئەویش بە بری 15 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتی هاتوە بەڵام نەیتوانیوە لە پلانەکانی زیزۆ شوێنێک بۆ خۆی داگیر بکات.

لە کۆتایی هەواڵی ڕۆژنامەمکەدا هاتوە کە ئەم دوو یاریزانە بۆ ئەم زستانە لەگەڵ گاریس بەیل لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانە دەبن کە ریال مەدرید دەیەوێت بیانفرۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close