به‌ وێنه‌: ئه‌و كچه‌ رووسییه‌ی ره‌فزی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوه‌ و له‌ ئینستاگرام وه‌ڵامی نامه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌

كچه‌ مۆدێلێكی رووسی نهێنییه‌كی نێوان خۆی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌دركێنێت و بۆیه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ ئینستاگرام وه‌ڵامی دۆنی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

ڤیكتۆریا ئۆدینتكۆڤا، كچه‌ مۆدێلی شۆخ و شه‌نگی رووسی كه‌ له‌ ئینستاگرام زیاتر له‌ پێنج ملیۆن فۆلۆوه‌رسی هه‌یه‌، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی رووسی ده‌ڵێت ‘جارێكیان كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئینستاگرام نامه‌ی بۆ ناردم و نووسیبووی (سڵاو، چۆنی باشی)، منیش وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌ ویه‌كسه‌ر نامه‌كه‌یم سڕییه‌وه‌، چونكه‌ ده‌مزانی پێشتر نامه‌ی بۆ چه‌ند كچێكی دیكه‌ی هاوڕێم ناردووه‌، بۆیه‌ پێمباش بوو وه‌ڵامی نه‌ده‌مه‌وه‌’.

ئه‌و كچه‌ مۆدێله‌ رووسیه‌ ده‌شڵێت ‘من له‌ناو وه‌رزشوانه‌كاندا ته‌نیا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لویس هامیلتۆن و نێیمار هه‌یه‌، هه‌ندێكجار نامه‌ له‌گه‌ڵ لویس هامیلتۆن ده‌گۆڕینه‌وه‌ و هه‌ندێكجاریش ده‌چم بۆ بینینی پێشبڕكێیه‌كانی فۆرمۆلا وه‌ن، له‌گه‌ڵ نێیماریش جاروبار له‌ ئینستاگرام نامه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گۆڕینه‌وه‌’.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016وه‌ له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێز په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ و دوو منداڵیشیان هه‌یه‌، پێشتریش دۆن له‌گه‌ڵ ئێرینا شایكی كچه‌ مۆدێلی رووسی په‌یوه‌ندی هه‌بوو.

 The stunning Russian model revealed Ronaldo messaged her on Instagram

 The Russian admitted she is in contact with Neymar and Lewis Hamilton

 Viktoria Odintcova gave Ronaldo the cold shoulder

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close