بارتۆمیۆ بە ئەنجامدانی کارێک هاندەرانی یانەکەی لە خۆی توڕە دەکات

لەگەڵ نزیک بونەوە لە کۆتای هاتی ساڵی 2019 و لە هەمان کات نزیکبوونەوە لە کۆتایی گرێبەستی ڤالڤێردی لەگەڵ بارسێلۆنا، هەواڵەکان دەربارەی ئەم ڕاهێنەرە زیاتر دەبێت، لە دواین هەواڵیش ڕۆژنامەی سپۆرت هاندەرانی بارسێلۆنا شۆک دەکات دەربارەی چارەنووسی ئەم ڕاهێنەرە

ڕۆژنامەی سپۆڕتی نزیک لە بارسێلۆنا لە ژمارەی ئەمڕۆی باسی لەوە کردووە، بارتۆمیۆ و ئیرک ئەبیدال کاری سەرەکیان لە ساڵی نوێ، نوێ کردنەوەی گرێبەستی ڤالڤێردیە بۆ ساڵێکی تر، هەر ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، تاکە کەس کە بڕیار لەسەر چارەنووسی گرێبەستەکەی بدات خودی ڤالڤێردی خۆیەتی، بەڵام تا مانگی چوار پێشبینی ناکرێت ڤالڤێردی هیچ بڕیارێک لەسەر چارەنووسی خۆی بدات

لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو وەرز زیاترە ڤالڤێردی وەک ڕاهێنەری بارسێلۆنا کار دەکات و خاوەن دوو ناسناوی لالیگایە لەسەر یەک، بەڵام بە هۆی شێوازی یاریی کردنی و شکستی لە چامیۆنزلیگ بۆ دوو وەرز بە هەمان شێواز هاندەرانی بارسێلۆنا حەز ناکەن وەک ڕاهێنەری یانەکە بەردەوام بێت بەردەوام لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان داوای دوورخستنەوەی دەکەن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close