ویژدان یان چێژی تۆپی پێ

سیروان حەسەن – سلێمانی

ئەوانەى خولياى تۆپی پێن عەوداڵى چێژن و به دواى خۆشيەكدا وێڵن كه له تۆپی پێدا دۆزيويانەتەوه، بەڵام ئەوەى هەرگيز لەسەرى ڕێك ناكەون ئەوەيە: كێ باشترينه؟ چ تيپێك بەچێژترين نمايش ئەكات؟ … چ ياريزانێك باشترينه؟ چ ڕاهێنەرێك چ گۆلچيەك چ بەرگريكارێك چ هێرشبەرێك؟.. بۆ وەڵامى هەموو ئەمانه هەرگيز ناگەينه ئەنجام، چونكه ڕێك وەک ئەوه وايه بپرسێت چ خواردنێك بەتامترينه؟ يان چ وەرزێك خۆشتره؟ يان چ جێگايەك دڵگيرتره؟ كە هەر كەسەو وەڵامێکی جياواز ئەداتەوه، چونكه كەسەكان هەستەكانيان جياوازن، بۆيه هـەقه هەندێك هاندەر لەكەلى شەيتان بێنە خوارەوه.. جيهان دارستان نيیە يەك شێر حوكمى بكات.. داستان نيە يەك پاڵەوانى هەبێت.. ئاسمان نيیە يەك ڕۆژ ڕووناكى كاتەوه، ئاخر ڕەواى هـەق نيیه و ماقووڵ نیيه(ليڤەرپووڵ) ئەو هەموو چێژه بدات به هاندەران، بەبێ(چوار) ئه ستێرەى سەرەكى يانەكه(چوار) گۆڵى بێ بەرامبەر له(بەرشلۆنه) بكات و يەكێك له گەورەترين ComeBack ەكانى مێژوو تۆمار بكات و چامیۆينزليگ و سوپەرى ئەورووپى و جامی يانەكانى جيهان بباتەوه (ئەم جامەشيان هـەر بەبێ چوار ئەستێرەى سەرەكى) لە وەرزێكدا، ئەمه جگه لەوەى له هەمان وەرزدا توانى ٩٧ خاڵى له پريمەرليگدا كۆ بكاتەوه، بەڵام نەبووه پاڵەوانى خولى ئينگلتەرا كه ئەمەشيان خۆى بۆ خۆى كەم وێنەيەكى ترى مێژووى تۆپی پێيه، كەچى خەڵكێك هەبێت بڵێت تەنیا(بارشا و ميسى). ئەليسون خەڵاتى تاكەكەسى و كيشوەرى نەماوه به دەستى نەهێنێت، ڤاندايك هەروەها.. محەمەد سەڵاح، هەروا.. مانى هەروا.. فيرمينۆ هەروا به هـەمان شێوه كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ جوانترين گۆڵ له(بوفۆن)ى باشترين گۆڵپارێز دەكات و هەستى جەماوەرى تيپى گۆڵلێكراو دەجووڵێنێت و چەپڵەبارانى ئەكەن.. وەك(سێرجى بۆبكا) ئەفڕێت و بەسەر گۆڵ تۆمار ئەكات…. كەچى كەسانێك كه ناويان له خۆيان ناوه شيكەرەوەى تۆپی پێ دێن و دەبێژن ميسى له مەريخەوه هاتووه و ئينسان نيیه (ئى تی)ه و به پيتێكيش باسى كەسى تر ناكەن.. كه ئەمه هەم بێويژدانیيه.. هەم نەزانين، چونكه كەسێك له مەغزا و مەفهوومى يارى بزانێت ئەو بێويژدانیيه ناكات.. بەڕێزان تۆپی پێ باخچەيەكى قەشەنگ و ڕازاوەيه پڕپڕه له گوڵى جوان و بۆنخۆش،(ميسى) يەكێكه له گوڵه هەره جوان و بۆنخۆشەكان، بەڵام تەواوى باخەكه نیيه، دياره بۆيه باسى ميسى ئەكەم، چونكه ڕەوتێك لەلاى خۆمان دروست بووه بۆ پاڵپشتیى ئەو بۆچوونه كه گوايه ميسى خەڵكى هەسارەيەكى تره تەنانەت كار گەيشته ئەوەى هەندێك له هاندەرەكانى كڕنووش و سوجدەى بۆ ببەن، تۆپی پێ جيهانێكى جوانه و بووەته براندێكى جيهانیى پڕاوپڕ له چێژ.
ناكرێت و ناگونجێت كورت بكرێتەوه له يانەيەكا و بچووك بكرێتەوه له ياريزانێكا.. لێگەڕێن چێژ لەويش و ئەوانەى تريش وەرگرين و چاوتان تيپەكانى تريش ببينێت لێگەڕێن چێژ لەو (ليڤەرپووڵ)ه وەرگرين كه(كلوپ) كردووەيەتى به تابلۆيەكى قەشەنگ كه ئاوازى شێوازێكى نوێى تۆپی پێ ئەژەنن كه شێوازی (كرة شاملة)ى ڕينوس ميشێڵز و (تيكى تاكاى) گوارديۆلاى تێپەڕاندوه و جێى هێشتوون و كردنى به ڕابردوو

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close