نێیمار لەبەر مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت؟

نێیمار داسێلڤا بۆیەکەمجار باسی هۆکاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا و چوونی بۆ پاریس سانجێرمان دەکات و باسی مێسیش دەکات.

نێیمار لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لەلایەن مێسییەوە دەڵێت ‘لە ماڵەوە سەیری مەراسیمی دابەشکرانی بباڵۆن دۆری ئەمساڵم دەکرد، بۆ من چاوەڕواننەکراو نەبوو مێسی شەشەم باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت، چونکە لیۆ باشترین یاریزانە لەژیانمدا بینیبێتم، پێموایە شایستەی ئەوەیە خەڵاتێکی تایبەتی باڵۆن دۆری بۆ دروست بکەن’.

لەبارەی هۆکاری رۆیشتنی لە بارسا دەڵێت ‘نەخێر من هەرگیز لەپێناوی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر یان لەبەر مێسی لە بارسێلۆنا نەڕۆیشتووم، من بە یاریکردن لەگەڵ مێسی دڵخۆشم و زۆرم خۆش دەوێت، بەڵکو لەپێناوی گۆڵی زیاتر چوومە پاریس سانجێرمان، یاریکردن لەپاڵ مێسی بۆ من جێگای شانازییە’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close