ئافرەتێک کە دراوسێی ماڵەکەی ڕۆناڵدۆیە باسی نهێنییەکانی نێو ماڵەکەی دۆن دەکات

 

ئافرەتێک کە ماڵەکەی لە تەنیشت ماڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ژیانی ڕۆژانەی ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی و منداڵەکانی دەکات.

لەم بارەیەوە ئالزیابێس بۆریل، کە کچی ئەستێرەیەکی پێشووتری یۆڤێنتۆسە و دوای مردنی باوکی هەر لەو خانوە دەژێت کە بەتەک دوو ڤێلاکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەیە، کە ڕووبەڕی نزیکەی 4774 مەتر دەبێت و لە شوێنێکی نایابی شاری تۆرینۆیە، ئەم ئافرەتە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سێرا)ی ئیتالی ستایشی ڕۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت” ئەو باشترین دراوسێیە، تا ئێستا هیچ کەسێک بە هیچ شتێکی تایبەت بە ئەو و ماڵەکەی تووشی بێزار بوون نەبوە، لەبەر ئەوەی ماڵەکەی ئەو زۆر بێ دەنگ و خامۆشە، تا ئێستا نەم بینیە هیچ ئاهەنگێک لە ماڵەکەی بکرێت، یان ئۆتیمبێلێکیان بە رێگای ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە دا بڕوات، هەر چەندە ئەو چەندین ئۆتۆمبێلی نایابی هەیە.

ئافرەتەکە دەڵێت ڕۆژانە کریستیانۆ دەبینم کاتێک دەڕوات پاسەوانە تایبەتییەکانی لەگەڵی دەرۆن بە هەمان شێوە هەتا جۆرجینای خۆشەویستی بێ پاسەوان ناچێتە دەرەوە و هەمیشە بەخێوکەرێکی تایبەت بە منداڵانی لەگەڵ دایە، هەروەها ماڵەکەیان هەموو شتێکی حەسانەوەی تێدا هەیە و باخچەیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە، ئەوان زۆر بایەخ لە جوانی باخچەکەیان دەدەن .

جێی ئاماژەیە لە نزیک ماڵەکەی کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ ماڵی (ئاندریا ئەنیلی) و ماڵی چەندین ئەستێرەی دیکەی یانەی یۆڤێنتۆس لەم گەڕەکەیە کە دەکەوێتە گرانبەهاترین شوێنی شاری تۆرینیۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close