یاریزانانی ریال مەدرید لە ئێستاوە هەرەشەی یاریی نەکرد دەکەن!

وابڕیارە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو و لە نێو یاریگای کامپ نوو، لە هەرێمی کەتەلۆنیا و لە شاری بارسێلۆنا، لە یاریی ئێل کلاسیکۆ بارسێلۆنا میوانداری ریال مەدرید بکات و هەر لە ئێستاوە، یاریزانانی ریال مەدرید هەرەشەی ئەنجامنەدانی یارییەکە دەکەن.

پڕۆگرامی جۆگۆنێزی ئیسپانی، هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، یاریزانانی ریال مەدرید گوتویانە: “ئێمە لە نێو فرۆکە دانابەزین، تاوەکو گرێنتی سەلامەتی ئێمە نەکرێت”.

ئەمە هەواڵەش دوای ئەوە دێت، کە خۆپیشاندانەکانی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا بەردەوامن و وابریارە لە چەندی رۆژی داهاتوو، بە دیارییکراوی لە رۆژی ئەنجامدانی کلاسیکۆ، چەندین رێپێوان و خۆپیشاندانی هەزار کەسی بکرێن، تەنانەت بە شێک لە رێکخراوە ئازادیخوازەکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردووە، کە رێگا لە پاسی یاریزانانی ریال مەدرید دەگرن کاتێک بەرەو یاریگای کامپ نوو دەچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close