ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیال مەدرید لە قۆناخی 16 قسەی خۆی کرد

دوای بەدوای کۆتایی هاتنی قۆناخی کۆمەڵەکان ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ریال مەدرید لە قۆناخی 16دا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یۆڤێنتۆس سەبارەت بە ئەگەری یاری کردن بەرابنەر یانەی پێشووی هاتە دەنگ.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی سەبارەت بەو ئەگەرە لەسەر زاری ڕۆناڵدۆ بڵاویکردوەتەوە و تێیدا هاتوە کە ڕۆناڵدۆ دەڵێت ” من لە یانەیەکی زۆر ناوازەم و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە هەیە، بەلام من ئێستا حەز ناکەم لەو قۆناخە بەرانبەر ڕیال مەدرید یاری بکەم، بەڵکو حەز دەکەم لە یارییەکاین داهاتوو ئەوە ڕووبدات، بۆ نموونە لە یاری کۆتایی بەرانبەر ئەوان یاری بکەین.

دەربارەی یاری لیڤەرکوزن و یاری کردن لەگەڵ دیبالا و هیگوایین، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی” یارییەکی باشمان لە گێمی دووەم بەرانبەر لیڤەرکووزن ئەنجامدا، لەگەڵ دیبالا و هیگواین چێژ لە یاری کردن وەردەگرم بەڵام بڕیاری یاری کردن لە کۆتاییدا بەدەست ڕاهێنەرە و پێویستە ڕێز لە بژاردە و بڕیارەکانی بگرین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close