ڕۆژنامەیەک وردەکارییەکانی گەڕاوەی گواردیۆلا بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

 

دوای بەدوای لێدوانە ئەرێنییەکەی (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی بارسێلۆنا سەبارەت بە گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا بۆ ماڵە کۆنەکەی خۆی، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا لە ڕاستیدا کارەکانی بۆ گەڕانەوەی ڕاهێنەرە کۆنەکەی خۆی دەستپێکردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە پیپ گواردیۆلا بە بایەخی بارسێلۆنا دەزانێت و هەر لەبەر ئەوەش تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ (مانچێستەر سیتی) تازە نەکردوەتەوە، لە هەمان کاتیشدا بارسا بۆ گەڕانەوەی ڕاهێنەرەکەی کاری جیدی دەستپێکردوە و لەگەڵ (پیپ) هاتوەتە سەر خەت، بۆ ئەوەی گواردیۆلا لە وەرزی داهاتوودا شوێنی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە !

هەر سەبارەت بە گەڕانەوەی گواردیۆلا ڕۆژنامەیەکی ئیتالی بە ناوی (la republica) بڵاویکردوەتەوە کە پەیامی سەرۆکی بارسێلۆنا کاتێک ڕایگەیاند کە (دەرگای بارسێلۆنا بۆ گواردیۆلا هەموو کاتێک کراوەیە) مانای ئەوەیە کە ئەوان پێیان خۆشە ئەو بگەڕێتەوە، ئەوەی کە کارەکەش ئاسانتر دەکات ئەوەیە کە ئەوە چوارەمین ساڵی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەیە لە مانچێستەر سیتی هەر خۆشی لە 4 ساڵ زیاتر لە هیچ یانەیەک نامێنێتەوە، لە کاتێکشدا ئەنجامەکانی یانەکە زۆر باش نین، بە تایبەتی لە پرێمەرلیگدا.

جێی ئاماژە پێکردنە پێشتر گواردیۆلا لە چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاندبوو، کە قورسە جارێکی دیکە بۆ بارسا بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت و لە میدیاکان باسی لێوە دەکرێت، ئەوەیە کە هیچ دوور نیە گواردیۆلا بۆ وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە مەشق بە یانەی بارسێلۆنا بکاتەوە!

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close