ئەو گروپەی هەڕەشە لە ئەنجامدانی کلاسیکۆ دەکات مەرجێکی سەیر دادەنێت

 

دوای ئەوەی گروپێکی کەتەلۆنی کە داوای سەربەخۆیی هەرێمەکە دەکەن هەڕەشەیان لە ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆ کرد، گروپەکە کە هەزاران ئەندامی هەیە لە تازەترین ڕاگەیەنراویدا ئاماژەیان کردوە کە بەیەک مەرج کلاسیکۆ لە مات و ساتی خۆی بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی ئاشکرای کردوە کە کۆمەڵەی (تسۆنامی) کە ڕایگەیاندبوو 18 هەزار کەسی تەرخان کردوە بۆ ئەوەی یاری کلاسیکۆ تێک بدات و ڕێگا لە پاسی یانەی ڕیال مەدرید بگرێت کاتێک بۆ یاریگای کامب نو دەڕوات، لە تازەترین ڕاگەیەنراویدا کە ئەوان ڕێگە دەدەن بێ هیچ کێشەیەک کلاسکیۆ لە کات وساتی خۆی بەڕێوە بچێت بە مەرجێک ڕێگا بدرێت چەند دروشمێکی تایبەت بە خۆیان لە نێو یاریگاکە هەڵواسرێت، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی دروشمەکان بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی لیگا کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات بۆ ئەوەی چارەنووسی یاری کلاسیکۆ دیاری بکەن، دوای ئەوەی پۆلیسی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند کە ئەستەمە بتوانن سەلامەتی یاریزانانی ڕیال مەدرید و پاسەکەیان دابین بکەن و پێشنیاریان کردوە کە جارێکی دیکەش کلاسیکۆ دوا بخەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close