لەوانەیە جارێکی دیکە یاریی کلاسیکۆ دوابخرێت

لەوانەیە جارێکی دیکە یاریی کلاسیکۆ دوابخرێت، حزبێکی سیاسی کەتەلۆنی بەنیازە چەند کاتژمێرێک پێش یاریی کلاسیکۆ خۆپیشاندانێکی گەورە لە نزیک یاریگای کامپ نوو رێکبخات.

تسۆنامی دیموکراتی کەتەلۆنی کە داوای سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، رۆژی 18ی ئەم مانگە چورا کاتژمێر پێش یاریی کلاسیکۆ گربوونەوەیەک بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە کەتەلۆنییانە رێکدەخەن کە بەهۆی داواکردنی سەربەخۆیی لە زیندانەکاندان.

تاکو ئێستا زیاتر لە 18 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بەشداریی ئەو گردبوونەوە بکەن و گومان دەکرێت گرژی و پشێوی و ئاڵۆزی دروست بێت، بۆیە لەوانەیە جارێکی دیکە بیر لە دواخرانی یاریی کلاسیکۆ بکرێت.

لە ترسی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی یاریی کلاسیکۆ بۆ رۆژی 18ی ئەم مانگە دواخرا، گومان دەکرێت بۆ دووەمجار یارییەکە دوابخرێت، کە وابڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نوو بکرێت، لەکاتێکدا کەتەلۆنیا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و کەتەلۆنییەکان داوا لە حکەمتی ئیسپانیا و مەدرید دەکەن ئەو کەسانە ئازاد بکەن کە لە خۆپیشاندەکان دەستگیر کراون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close