لەسەر وێنەکەی ڕۆناڵدۆ و وەزیرێکی ئیسرائیلی ماڵپەڕێکی فەلەستینی ڕوونکردنەوەی دا

 

دوای ئەوەی وێنەیەکی (کریستیانۆ رۆناڵدۆ) لەگەڵ وەرزیری دەرەوەی ئیسرائیلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و هەرایەکی زۆری بەدوای خۆی داهێنا، ماڵپەڕێکی فەلەستینی ڕاستییەکانی ئەو وێنەیەی خستە ڕوو.

ماڵپەڕی (غزة الان)ی فەلەستینی سەبارەت وێنەکەی ڕۆناڵدۆ و لەگەڵ (کاتس)ی وەرزیری دەرەوەی ئیسڕائیلی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت ” لەگەل بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە چەندین قسەی جۆراو جۆر و توانجی ناشرین لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ درا، بەوەی کە لە لیدوانێکدا هیوای باشی بۆ وەرزشی و یاریزاناین ئیسڕائیلی خواستبێت و ئەو چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی کردبێت، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەو وەزیرە ئیسڕائیلیە بەسەردانێکی سیاسی بۆ ئیتالیا هاتبوو، لەوێش چاوی بە هەموو یاریزاناین یۆڤێنتۆس کەوتوە و کە لەنێو ئەوانیش ڕۆناڵدۆی تێیدایە، لەبەر ناوبانگی ڕۆناڵدۆ داوای کردوە وێنەی لەگەڵ بگرێت و سڵاوی وەرزشوانانی ئیسڕائیلی پێ بگەیەنێت، هەر خۆشی وەزیرەکە لە تویتەر وێنەکەی بڵاوکردوەتەوە و باسی ئەوەی کردوە کە ئەو خۆشحاڵە بە بینینی کریستیانۆ کە شایەنی ئەوەیە لە نازناوی دیکە لە پاڵەوانێتی ئەوروپا بەدەست بهێنێت، نەک وەک لە هەندێک پەیجی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەکانی ئیسرائیلی خواستبێت.

لەکۆتاییدا مالپەڕی غەزە ئاماژەی کردوە بەوەی کە هەمیشە هەڵوستەکانی ڕۆناڵدۆ بە بەروارد بە هەڵوێستەکانی مێسی بەرانبەر ئیسرائیل زۆر باشتر بووە و ئەوەی ڕوویداوە، دیدارێکی ئاسایی بووە و رۆناڵدۆش تێیدا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە ئیسرائیل و ئیسڕائیلییەکان و یانەکانیان نەداوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close